ھەڵەبجە دەبێتە پێنجەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان
کۆبونەوە کەی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبونی ٩١ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان بەڕێوەچو کە بەکۆبوونەوەی دووەم و نائاسایی ئەژمار کرا ھاوکات کۆبوونەوەکەش لەدەرەوەی تەلاری پەرلەمان و لەھۆڵی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە بەڕێوەچوو.
پارێزگای ھەڵەبجە ناحیەکانی خورماڵ بیارە سیروان لە خۆدەگرێت ژمارەی دانیشتوانەکەشی زیاترلە ١٢٠ ھەزار کەسە و بڕیاریشە لە داھاتودا ناحیەی خورماڵ بکرێتە قەزاو ھاوکات شارۆچکەی تەوێڵەو گوندی بانی شاریش بکرێنە دوو ناحیەی سەربەپارێزگای ھەڵەبجە.
