داعش لە چۆڵکردنی گوندەکانی کۆبانی بەردەوامە
عەمید (موسلح زێباری)، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش بەرەبەرە گوندەکانی دەوروبەری کۆبانی چۆڵ دەکەن؛ ئەوەتا توانیومانە ٤٢ گوند بگرینەوە."
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ دەیشڵێت: "فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە و، زیانی زۆریان پێ گەیاندوونە."
