جەبار یاوەر دوایین ئاماری شەهیدانی پێشمەرگە رادەگەیەنێت

 جەبار یاوەر دوایین ئاماری شەهیدانی پێشمەرگە رادەگەیەنێت
بەمەبەستى وەڵامدانەوەى پرسیارى رۆژنامەنووسان بۆ ئەو رووداوانەى کە لەم دوایانە روویاندا، هەروەها خستنە رووى دواین پێشهاتەکانى هێزەکانى پێشمەرگە لە سەرانسەرى میحوەرەکانى روو بەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆرستانى داعش ئەمرۆ جەبار یاوەر ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسی رێکخست.


لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا جەباریاوەر گوتى: لەسەرەتاوە دەمەوێت بڵێم کە پێویستە جارێکى دیکە ئاگادارتان بکەمەوە لە مامەڵەى بەرپرسیارانە لە گەڵ هێزەکانى پێشمەرگە، لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەى زانیارى نا بەرامبەر بە دوژمن بدات، هەروەها هاریکارییەکى زانستى و پیشەییمان بکەن بۆ ئەوەى ئەو زانیاریانەى هەن لە بەرەکانى جەنگدا نەکەونە دەست هێزەکانى پێشمەرگە.

هەروەها گوتیشی لەبارەى رەوشی گیراوانى دوژمن و دیلەکانیان ئێمە کە هەمیشە گوتومانە کە مامەڵەیەکى دروست و مرۆڤایەتیان لەگەڵدا بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێکخراوى مافى مرۆڤى نێودەوڵەتى 10 پرسیارى ئاراستەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کردووەو ئێمەش ئەو وەڵامانەمان پێداونەتەوە.

لەبارەى هێزەکانى دوژمنیش یاوەر گوتى: ئێستاکە ئێمەى کورد تەنها هێزێکیین لەسەر زەمیندا روو بەڕوو لەگەڵ داعش دەجەنگین، دەوڵەتى ئیسلامیش سەدان کیلۆمەترى لەگەڵ پێشمەرگە کردۆتە مەیدانى جەنگ کە خۆی نزیکەى 17 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەى لەژێر دەستدایە، هەروەها جبەخانەى بێشومارى لە دەوڵەتى عیراق و سوریاش کەوتۆتە دەست و سەرچاوەى داراییشی هەیە، بۆ پشتیوانی کوردستانیش 60 وڵاتى هاوپەیمان لە رێگەى ئاسمانى و چەکیشەوە یارمەتیان داوین.

لەبارەى ئامارەکانى کوردستانیش گوتى 999 شەهید و 4596 بریندارى جیاوازمان هەیە و لەهەموو نەخشخانەکانى ناوخۆو دەرەوەش خەرجییەکانى هێزى پێشمەرگەمان لە ئەستۆ گرتووە.

جەبار یاوەر لەبارەى وەڵامى پەرلەمانی کوردستانیشەوە بۆ یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگەو ئیمتیازاتەکانیش گوتى: وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان وەڵامى تەواوى ئەو پرسیارانەى داوەتەوەو پرۆسەى یەکخستنەوەش بەردەوامە بەڵام بەهۆی قەیرانى دارایی هەرێم و هەروەها شەری ئەو تیرۆرستانەى کە هاتوونەتە سنوورەکانى کوردستان پرۆسەکە وەک پێویست بەرێوە نەچووە، بەڵام ئەوە ئەرکەو دەبێت جێبەجێ بکرێت و ئەو پرۆسەیەش خێراتر دەبێت بە بوونى ماوەى زیاترو لەکاتى کەمبوونەوەى هەڕەشەى تیرۆرستان.

لەبارەى هیزَەکانى پێشمەرگە لە کۆبانى کە لەمانگى 10وە هێزەکانى پێشمەرگە لە کۆبانى بوون کە ئەو کاتە 80%ى کۆبانى لەدەست داعش دابوو، بەڵام بە هۆی ئەو هێزەى لە قۆناغى یەکەم و دووەمدا لە کۆبانى بوون %75ى کۆبانى کەوتە دەست شەرڤانان. لە قۆناغى سێیەمیشدا کە هێزەکانى پێشمەرگە گەیشتنە کۆبانى ئەوا کۆبانى رزگارکراو ئێستاکەش داعش 25 کیلۆمەتر لە کۆبانى دوورن. ئەو هێزەش دەمێنێتەوە لە کۆبانى تاوەکو شەرڤانان داوا دەکەن دەمێننەوە یان سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەرمان بکات.

لەبارەى هێزەکانى پاراستنى نیشتیمانى بەپێی یاسا بۆ پارێزگاکانە نەک بۆ هەرێمەکان بۆیە ئێمە وەک هەرێمى کوردستان هێزى پاراستنى خۆمان هەیە وەک پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش.

لەبارەى کەرکوکیشەوە دیارە دەسەڵات بە پارێزگاى کەرکوک دراوە ئایە ئەو هێزەى دەوێت یان نا، بۆیە ئەمرۆ ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بریاریدا کە ئەو هێزەى ناوێ کە تایبەتە بە پاراستنى نیشتیمان بۆ پارێزگاى کەرکووک.

دواتریش جەبار یاوەر وەڵامى پرسیارى رۆژنامەنووسانى دایەوە.
Top