ئەو ژنەی داعش داوای ئازادکردنی دەکرد، ئوردن لەسێدارەی دا
چەكدارانی داعش لە بەرامبەر ئازادكردنی كەساسیبەدا داوای ئازاكردنی ریشاوییان دەكرد، بەلام بەهۆی ئازانەکردنی، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 3ـی شوباتی 2015، کەساسیبەیان سووتاند.
دوای سووتاندنی کەساسیبە، بەرپرسانی ئوردن رایانگەیاند، ئەوان لە بەرامبەردا ساجدە ریشاوی و زیاد كەربولی و چوار كەسی دیكەش لەسێدارەدەدەن، كە لەزیندانەكانی ئوردندان و بە تاوانی تێوەگلان لە كردە تووندوتیژییەکان و پەیوەندییان بە گرووپە جیهادییەكانەوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام ئەو سزایە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشممە 4ـی شوباتی 2015، سزاکەیان جێبەجێ نەكرابوو.
ساجیدە ریشاوی بەرپرسیارە لە تەقینەوەكانی ساڵی 2005ـی عەمان پایتەختی ئوردن و خۆی یەكێك بوو لەوانەی هەوڵی خۆتەقاندنەوەی دا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو، بۆیە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی ئوردن دەستگیركرا و دواتر دادگاییكرا.
رووداو
