ئهو بۆمبهی بۆ پێشمهرگهیان دانا، لە ناو دەستیان تەقییەوە
سەربەست تروانشی، بەرپرسی میحوەری ناوەران، تایبەت بە خەندانی راگەیاند: " ئێوارەی ئەمرۆ سێشهممه 2ی شوباتی 2015 ، چەکدارانی داعش لە میحوەری ناوەان خەریکی بۆمبرێژکردنی رێگای ھاتوچۆی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون ".
وتیشی :" چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای گوندی سماقیە لە میحوەری ناوەران کە رێگای ھاتووچۆی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بووە، خەریکی بۆمبرێژکردنی رێگاکەبوون".
سهربهست تروانشی رایگهیاند :" لە کاتی بۆمبرێژکردنی رێگاکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆمبەکەلە ناو دەستیاندا تەقیوهتەوە و چوار کوژراویان لێکەوتەوە ".
خةندان
