رزگارکردنی شنگال قۆناخ بە قۆناخە
بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە دوێنێوە تاڕادەیەک رەوشی شنگال ئارامە و تەنھا تەقە ھەیە، چونکە تیرۆرستانی داعش زۆر بێھێز بوون و چەک وھێزیان وەک پێویست بە دەست ناگات، ئەمەیش دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رێگای نێوان تەلەعفەر و شنگالیان کۆنتڕۆڵ کرد، ئیدی ڕێ لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ داعش گیراوە.
عەمید (بەھرام عەریف یاسین)گوتیشی، لەئێستادا تیرۆرستانی داعش دەستیان کردووە بە بۆمبڕێژکردن وتەقاندنەوەی خانووەکان و تا ئێستاش زیاتر لە١٠٠خانوویان تەقاندووەتەوە.
بەرپرسی میحوەری شنگال ڕوونیشی کردەوە، تا ئێستا بەشێک لە بەرنامەی رزگارکردنی شنگال جێ بەجێ کراوە و بەرنامەکە قۆناخ بە قۆناخە، چونکە ئازادکردنی رێگای تەلەعفەر بۆ شنگال، ناحیەی وانکێ و رێگای کەسکێ ھەمووی بە بەرنامە بووە؛ رێگایشی خۆشکردووە کە شنگال ئازادبکرێت، بە دڵنیاییەوە لەدەمێکی نزیشکشدا دەست بە قۆناخی ئازادکردتی تەواوی شنگال دەکرێت.
