لێژنەی فەتواى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى دەربارەی لاشەی مردوو روونکردنەوە دەدات

لێژنەی فەتواى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى دەربارەی لاشەی مردوو روونکردنەوە دەدات
لێژنەى فەتواى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان فەتوایەک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بەوانەى سوکایەتى بە لاشەى مردوو دەکەن و هەتککى دەکەن .


ئەمەش دەقى روونکرنەوەى فەتواکەیە

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

لەگەڵ هاتنە پێشی ئەو شەرەی بەرۆکی هەرێمی کوردستان و خەڵکە ئاشتیخوازەکەی گرتووە، کۆمەڵێک بابەتی نوێ هاتوونەتە پێش کە پێویستی بە بەدواداچوون و لێکدانەوەی شەرعی هەیە... یەکێک لەو پرسیارانەی ئاراستەی لێژنەی باڵای فەتوا کراوە چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ لاشەی مردوو یان کوژراو.

لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پاش لێکۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی، ئەم روونکردنەوەی دا:

درووست نییە سوکایەتی بە لاشەی مردوو بکرێت، وەک ئەوەی بسووتێندرێت یان گوێو لووتی ببڕدرێت یان چاوی دەربهێندرێت یان سووکایەتی پێ بکرێت، چونکە:

1/ لە هەموو کاتێکی ئاشتی و شەردا پێویستە رەچاوی رێزگرتن لە مرۆڤ بکرێت، چونکە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بنەمای: (ۆڵقَدْ کَرَمْنَا بَنِی آدَمَ)ی بە هیچ شتێک نەبەستۆتەوە.

2/ پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت تاڵانکردنی ماڵی خەڵکو هەتککردنی لاشەی مردووی قەدەغەی کردووە، وەک لە عەبدوڵای کوری زەید دەگێردرێتەوە کە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت: (نَهَى عَنِ النُهْبَەِ ۆالمُپْڵەِ) رواه البخاری. واتە: تاڵانکردن و هەتککردنی لێ قەدەغەکردبووین.

3/ عیمرانی کوری حێین دەگێرێتەوە، پێغەمبەری خوا فەرمانی ێەدەقەی پێدەکردینو، هەتکردنیشی لێ قەدەغە دەکردین: (ڕَمَرَنَا بِالێَدَقَەِ، ۆنَهَانَا عَنِ الْمُپْڵەِ) رواه النسائی واحمد.

4/ لە هیچ سەرچاوەیەکی دروست نەهاتووە کە پێغەمبەرو هاوەلانی پەنایان بۆ هەتککردنی مردوو بردبێت یان رێگەیان پێدابێت.

لێرەوە داوا لە برایانمان لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان و فەرماندەکانیان دەکەین لە هیچ حاڵەتێکدا پەنا بۆ سووکایەتی کردن بە لاشەی کوژراوان نەبەن، بێگومان هەر ئەوەش لەو هێزە رەوشبەرزە چاوەرێ دەکرێت، کە بەدرێژایی مێژوو جوامێرانەترین و بەرزترین رەوشتی شەرکردنیان پیشان داوە. بۆیە لە هەر حاڵ و رەوشێکدا، نابێ هیچ پەرچەکردارێکی نادرووست لەلای بەرێزتانەوە دروست بێت، بە پێچەوانەوە دەست بە شەریعەت و یاسا نێودەوڵەتیەکان و ئەخلاقی رەسەنتانەوە بگرن.



یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

لێژنەی باڵای فەتوا

4/4/1436

3/1/2015
Top