ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه پەرلەمانتاران له هه‌ڵه‌بجه‌دا كۆ ده‌بنه‌وه
(نازم هه‌ركى) ئه‌ندامى پەرلەمانى كوردستان و، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش‌وناوخۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئەم پێنجشه‌ممه‌یە پەرلەمانتارانی كوردستان سەعات ١٠ـى سەرلەبه‌یانى له هۆڵى مۆنۆمینتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا، نائاسایی كۆ دەبنەوە سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه."
(نازم هه‌ركى) گوتیشى: "هەر لەو ڕۆژەدا، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه ده‌كرێت و، ده‌نگیشى له‌سه‌ر ده‌دەن. کە په‌سندیش كرا ده‌بێت به یاسا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەرلەمانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "به پێى زانیارییه‌كانى ئێمه پڕۆژه‌یاسایه‌كى تریش ئاماده كراوه و، هەر له‌و ڕۆژەدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت؛ پڕۆژەیاساکە تایبه‌ته به دامه‌زراندن و لادانى قایمقام و بهڕێوەبه‌رى شاره‌دێیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه."
ڕۆژى 27/1 ـى مانگى پێشوو له كۆبوونه‌ویه‌كى نائاساییدا، پەرلەمانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه کردبوو."
