شەڕەتەقەكەی هەولێر كێشەی دوو عەشیرەتبوو
لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، سەعات 9ـی ئەمشەو شەڕەتەقە لە نێوان دوو عەشیرەتدا لە گەڕەكی 94ـی باداوە دروست بووە و گرژیی كەوتووەتە نێوانیانەوە.
لیوا (عەبدولخالق) گوتیشی، پۆلیس هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی كێشەكەی داوە، بەڵام هێشتا كەس بریندار نەبووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئێستا دۆخەكە ئارامە و گرژییەكانیش كۆتاییان پێ هاتووە.
