پێشمه‌رگه 24 داعشی كوشت..بزانه 15 تیرۆریسته‌كه‌ی دی كه رایان كرد چیان به‌سه‌ر هات
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لەشەوی رابردوودا لە میحوەری ناوەران و شنگال تیرۆرستانی داعش دوو ھێرشیان بۆ سه‌ر هیزی پێشمه‌رگه هێنا، به‌ڵام پێشمه‌رگه بوێرانه به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و تێكیانشكاندن به‌جۆرێك كه، 24 تیرۆریستی داعش كوژران و ئه‌وانی دیكه‌یش رایان كرد".
(مه‌موزینی) زانیاریه‌كی دیكه‌ی راگه‌یاند كه هه‌ر پێوه‌ست بوو به شه‌ڕی دوێنی میحوه‌ری ناوه‌ران و شنگال، كه 15 تیرۆریستی داعش رایانكردووه و چوونه‌ته به‌عاج و له‌وێدا داعش قۆڵبه‌ستیان كردوون و؛ گولله بارانیان كردوون.
