قاسم شه‌شۆ: سه‌رۆك بارزانی، سه‌رپه‌رشتیی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانمان ئازاد بكەینەوە
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال (قاسم شه‌شۆ) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردسستان ڕاگه‌یاند: "ئه‌و شوێنانه‌ی ڕزگار كراون، به‌رهه‌می كاری ڕۆژێك نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بۆ ماوه‌ی زیاتر له 4 مانگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدایه و، سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئێمه ئازاد بكرێن، ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی شنگال و، ده‌وروبه‌ری زۆر سوپاسی پێشمه‌رگه و، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه شه‌و و ڕۆژیان داوە بە دەم یه‌كەوە بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ئێمه."
(شه‌شۆ) گوتیشی: "پلانی ئازادكردن بۆ ئه‌و به‌شه‌ی شنگالیش دانراوه كه له ده‌ست تیرۆرستاندا ماوه و، له داهاتوویه‌كی نزیكدا شنگال ئازاد ده‌كرێت، ئازادكردنی شنگال كلیلی ڕزگاركردنی مووسڵ و، ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه له داعش، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بكه‌ین ڕۆژانه له شنگال چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و، نایانه‌وێت وا به ئاسانی ئه‌و ناوچه‌یه له ده‌ست بده‌ن، ده‌زانن ئه‌گه‌ر شنگال له ده‌ستی ئه‌وان ده‌رچوو ئه‌وان ئێدی شوێنیان له عێراق نابێته‌وه و، ناچار ده‌بن به‌ره‌و سووریا هه‌ڵبێن."
گوتیشی، دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی ئێمه و، به‌شێكی زۆری خاكی شنگال و، ناوچه‌كانی دیكه، داعش توانای هێرشهێنانەکەی جارانی نه‌ماوه و، وره‌ی ڕووخاوه و بەرەبەرە به‌ره‌و دواوه ده‌چێت.
