یەکێك لەو شتانەی کە پێمخۆشە پێش مردنم بیبینم دروست بوونی دەوڵەتی کوردستانه
ئالان تۆرین هەروەها گوتی: من گوزارشتی نەك هەر سەرلەنوێ لەدایکبوونەوە بەڵکو سەرلەنوێ زیندووبوونەوەشی بۆ بەکاردەهێنم. چوار ڕۆژ پاش ڕووداوەکە، ئیتر ئەوە هەزاران هەزار کەس نین لەسەر جادەکان، بەڵکو ملیۆنان کەسن کە دێن و هاواردەکەن«ئێمە نیشتمانی مافی مرۆڤ و ئازادین» لە ڕۆژی یەکشەمەدا، ئیدی ئەوە هەموو فەرەنسا بوو، بە گەورەو بچوکەوە، بە ژن و پیاوەوە، بە ڕەش و سپییەوە، بە موسوڵمان و مەسیحیەوە، بە باوەڕدارو بێ باوەڕەوە، هاواریان دەکرد: ئێمە لێرەین، ئێمە پێکەوە شتێکین.
شایانی باسە تۆرین هەروەها گوتی: من بەتەواوی لەم بۆچوونەی ئێوە تێدەگەم و دەزانم باسی چیدەکەن. دڵنیام لەوەی کە ئەم بۆچوونەی ئێوە بایەخی تایبەتی خۆی هەیەو دەکرێت به وردی قسەی لەسەر بکەین. بەڵام لەئێستادا ئەوەی بۆ منێك کە سۆسیۆلۆگێکی فەرەنسیم گرنگە، چۆنیەتی زیندووبوونەوەی نەتەوەیەکە کە تا دوێنێ هەستی بەوە دەکرد لە دەرەوەی مێژوودایەو لە چاوەڕوانیی مردنداو لەنێو پەراوێزەکاندا دەژی. ئەمە هەستێکە کە چەندین ساڵە هاوڕێیەتیم دەکات و دەمگوشێت. ڕەگوڕیشەکانی ئەم هەستە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو چرکەساتەی کە ماریشال پێتا هات و فەرەنسای تەسلیم بە هیتلەر کرد. سپاردنی فەرەنسا بە هیتلەر، ڕۆحێکی تێکشکاوی لای فەرەنسیەکان دروست کرد، ڕۆحێك کە تا قەسابخانەکەی شارلی ئیبدۆ لەلایەن مناڵەکانی کواشیوە بەردەوام بوو. بایەخی ئەم قەسابخانەیە لەوەدایە کە چیدی ئەم رۆحە تێکشکاوە لای ئێمە نامێنێت و ئێمە، نەوەی شۆڕش و نەوەی ڕێنیسانس، سەرلەنوێ زیندوو دەبینەوەو دەگەڕێینەوە نێو ژیان و مێژووی بەشەریەت. مناڵەکانی کواشی ئێمەیان زیندووکردەوە!
لە كۆتایی قسەكانیدا تۆرین گوتی: من وەك هەموو فەرەنسیەك ڕۆژی یەکشەمە، 11 ی ژەنیوەری، بە تەمەنی نەوەد ساڵیەوە، لە نێو ئاپۆرەی جەماوەردابووم و جۆرێك لە مەستبوون بە ململانێی لەپێناو ئازادیدا گرتبوومی. بەڵام کاتێك ڕۆژێك دواتر دەبیستم کە چەندین خوێندکاری فەرەنسی ڕێزیان لەو خولەکە نەگرتووە و تەنانەت ڕەخنەشیان لێگرتووە، یەکەم گورز دیسانەوە بەر هەستم دەکەوێت و یەکەم لێکدژی و یەکەم کۆسپ دێتەوە سەر ڕێگای جمهوریەت.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1012)
