وەڵامی سەرۆك بارزانی بۆ پەیامی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
برای بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، هەموو كوردستانییەكی خۆشحاڵ كرد. سوپاس بۆ خوای مەزن، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان و دەستی هەموو لایەك خۆش بێت.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدە قارەمانەكانمان كە بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاك و كەرامەتی كوردستان كرد. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی شەڕەكانی میحوەری كەركووك و هەموو بەرەكانی جەنگی دژی تیرۆریستان دەخوازم.
سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ جەنابت و گشت فەرماندە و پێشمەرگە دلێرەكان بۆ ئەو هیمەتەی كردتان لە شكاندن و ڕاوەدونانی تیرۆریستان. دەستتان خۆش بێت.
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1ـی 2ـی 2015
