11 پێشمەرگە ئازاد كران
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها گوتی، دوای ئەوەی شەوی 29 لەسەر 30ی رابردوو تیرۆریستانی داعش لەمیحوەرەكانی كەركوك و مەلا عەبدوڵا و پردی فەتحەو تەلوەرد هێرشیان هێنایە سەر هێزەكانی پێشمەرگە كە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون و هەروەها بۆ ماوەیەكی كەم ئەو میحوەرانە كەوتنە دەستی داعش، ژمارەیەك پێشمەرگە لەهێزەكانیان دابڕان.
راشیگەیاند: لەنزیك گوندی مەلا عەبدوڵا 13 پێشمەرگە لە هێزەكانیان بەهۆی تەمومژەوە دادەبرێن و كەمتر لە 24 سەعات گیریان خوارد بوو، بەڵام شەوی رابردوو لە هەڵمەتێكی هێزی لیوای 11ی پیادە توانراوە هەر 13 كەس بكەونەوە دەست پێشمەرگە، بەڵام دوو لەوان پێشتر شەهید ببون.
