پێشمه‌رگه‌ گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه‌

پێشمه‌رگه‌ گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه‌
هێرشی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌ و له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا نزیك ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا رايگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا نزیك ده‌بنه‌وه‌و شه‌ڕ و پێكدادانیش به‌رده‌وامه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داعش 20 چه‌كداری كوژراوه‌و لاشه‌ی چوار كوژراویان له‌به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ روونیكرده‌وه‌: ته‌رمی چوار پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌، كه‌ دوێنێ به‌ شه‌هید كراوی له‌گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا بوون.







خه‌ندان
Top