پێشمه‌رگه گوندێكی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه
له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه پێی راگه‌یاندین: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان گوندی عه‌سه‌لیه ئازاد بكه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند: هێرشه‌كه له لایه‌ن لیوای پێنج، هێزه‌كانی 70، پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كان، هێزی پشتیوانی دوو و هێزی خۆبه‌خش له‌و هێرشانه‌دا به‌شدارن و شه‌ڕ به قورسی به‌ڕێوه ده‌چێت و پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی ده‌كات.
شه‌وی هه‌ینی رابردوو به سود وه‌رگرتن له كه‌شوهه‌واو ته‌مومژ توانیان چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام دوای شه‌ش كاتژمێر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان له داعش پاككرده‌وه.
