لێدوانی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی وایه ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركوك روویدا، ئه‌نجامی شكستی داعشه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه.
له لێدوانێكی، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی ره‌سمی، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك كاردانه‌وه‌ی داعشه به‌رامبه‌ر ئه‌و شكس و زیانه‌گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و رێكخراوه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و دیاله له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌ری كه‌وتووه.
به‌وته‌ی سه‌عد حه‌دیسی، داعش ده‌یه‌وێت به‌ره‌ی نوێی شه‌ڕ بكاته‌وه و شه‌ڕ له به‌ره‌كانی دیكه دووربخاته‌وه و به‌دوای كه‌لێنێكدا ده‌گه‌ڕێت له‌رێی هێرشكردنه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نوێ داگیربكات ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت.
وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند كه پێویسته رووداوه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك وا له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و هێزی پێشمه‌رگه و هێزی عیرا بكات هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بكه‌ن له‌نێوان خۆیان له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌لایه‌كی دیكه.
خةندان
