نێچیرڤان بارزانی‌، پێیوایه‌ ئه‌م دوو هۆكارە رێگرن بۆ له‌ناوبردنی‌ داعش

نێچیرڤان بارزانی‌، پێیوایه‌ ئه‌م دوو هۆكارە رێگرن بۆ له‌ناوبردنی‌ داعش

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم داوای‌ یه‌كه‌ی‌ سه‌ربازی‌ بیانی‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ته‌نیشت پێشمه‌رگه‌وه‌ شه‌ڕی‌ داعش بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ له‌ناوبردنی‌ داعش ئاسان نییه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ ژماره‌ی‌ سه‌ربازانی‌ عیراق له‌سه‌ر كاغه‌ز زیاتره‌ وه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی‌.

نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، رایگه‌یاند :" سه‌رباری‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعش، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م پێش پایزی‌ داهاتوو شاری‌ موسڵ كۆنترۆڵ بكرێته‌وه‌"
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ تێیه‌كه‌وتووه‌،له‌وانه‌ش شه‌ڕی‌ ناوخۆیی له‌ سوریا، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ سه‌ربازانی‌ سوپای عیراق له‌ سه‌ر كاغه‌زه‌كان زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر زه‌وی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ رووخانی‌ داعش به‌ته‌واوه‌تی‌ قورس ده‌بێت.


سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ پێشمه‌رگه‌ تائێستاش چاوه‌ڕێی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ زیاترن، چونكه‌ به‌ چه‌كێكی‌ كه‌م رووبه‌ڕووی‌ داعش بوونه‌ته‌وه‌.

روونشیكرده‌وه‌، كە‌ چه‌كدارانی‌ "داعش"هه‌موجۆره‌ن و له‌ زۆربه‌ی‌ وڵات و ره‌گه‌زه‌كانی‌ تێدایه‌، وتیشی:" گورزه‌ ئاسمانییه‌كان به‌ته‌نیا به‌س نییه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و گرووپه‌".

نێچیرڤان بارزانی‌، داواشیكرد، یه‌كه‌ی‌ تایبه‌تی بیانی‌ له‌ ته‌نیشت هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بجه‌نگن بۆ له‌ناوبردنی‌ داعش.


خةندان
Top