قه‌سر كه‌ركوك كۆنترۆڵ كرا
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه توانرا قه‌سر كه‌ركوك له‌ناو شاری كه‌ركوك كۆنترۆڵ بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندانی راگه‌یاند: "به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار چه‌كداری داعش دزه‌یان كرده ناوشاری كه‌ركوك و چوونه سه‌ر قه‌سر كه‌ركوك و له‌وێوه ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، وتی: "چه‌كداره‌كانی داعش ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلا ره‌نگی سپی ژماره دیاله‌یان پێبووه".
وتیشی: "دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌وه هێرش كرایه‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی داعش و سێ چه‌كداریان كوژران و چه‌كدارێكیان برینداربوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كداره برینداره‌كه‌ی داعش خۆی ته‌قانده‌وه و قه‌سر كه‌ركوك كۆنترۆڵ كرایه‌وه".
خةندان
