زیاتر لە 400 ماڵبات گەڕاوەنەتەوە كۆبانێ

زیاتر لە 400 ماڵبات گەڕاوەنەتەوە كۆبانێ
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كۆبانێ رای دەگەیەنێت، لەوەتەی شاری كۆبانێ لەلایەن هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان هاتۆتە ئازادكردن، پەیتا پەیتا خەڵكی ناوچەكە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بارودۆخی كۆبانێ ئارامە.
عەمید موسڵیح زێباری راشیگەیاند، بەپێی زانیاریەكانمان تا ژمارەی ماڵباتە گەڕاوەكان لە ماوەی 4 رۆژی رابردوو بۆ زیاتر لە 400 ماڵبات بەرز بۆتەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر تەنیا نزیكەی 200 ماڵبات گەڕابونەوە.
هەروەها گوتی، بارودۆخی ناو شاری كۆبانێ ئارامە، خەڵكی گەڕاوەش وا خەریكی دووبارە دەست پێ كردنەوەی ژیانێكی ئازادن لەشارەكەیان دوای دەركردنی تیرۆریستانی داعش.
Top