کۆبانی..پێشمەرگە و شەڕڤانان ٤ گوندیان ئازاد کردوون..١٥ داعش کوژران

 کۆبانی..پێشمەرگە و شەڕڤانان ٤ گوندیان ئازاد کردوون..١٥ داعش کوژران
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، ئەمڕۆ گورزی کوشندەیان لە داعش وەشاندووە و چوارەم گوندیان ئازاد کرد..جەختیشی کرد کە، ١٥تیرۆرستی داعشیش کوژراون و بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنیش کەوتووەتە دەست ئێمە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسلیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ پێشمەرگە و شەڕڤانان ھێرشیان بۆ سەر تیرۆرستانی داعش دەست پێکرد و توانیان چوارەم گوند ئازاد بکەن کە، ئەو گوندە حەوت (کم) لە کۆبانی دوورە و٤٠٠ ماڵیش لەخۆی دەگریت و١١ چەکداری داعشیش کوژران، هەروا دوو تانک و زریپۆش و بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنیش دەستی بەسەردا گیرا.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ سێشوێنی دیکەی ستراتیژی لە لای شەقامی حەلەب ئازادکران کە، لەڕووی سەربازییەوە بۆ ئێمە زۆر گرینگە و لەوێشدا چوار تیرۆرستی داعش کوژران.
Top