هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی چەك هەڵگرتن لە كوردستان ڕاگەیەنرا
سەرەتای ئەو هەڵمەتە بە مینی كۆنفرانسێك دەستیپێكرد لەسەرەتای ئەو كۆنفرانسەدا جەعفەر ئێمنكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن خۆیەوە پشتیوانی پەرلەمانی كوردستانی بۆ ئەو هەڵمەتە دووپاتكردەوە، ستایشی ئامادەكارانی هەڵمەتەكەی كرد، هەروەها روونیكردەوە كە ئێمە لە كاتێكدا ئەم هەڵمەتە رادەگەیەنین كە هێزەكانی پێشمەرگە بەو چەكانەی كە هەیانە سەركەوتنی بەردەوام بەدەست دێنن، بەڵام ئێمە بەدەست چەكی نایاسایی لە دەستی هاوڵاتیاندا دەناڵێنن، بۆیە بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی و سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی بیر لەو جۆرە هەڵمەتانە بكەینەوەو كاراكردنی یاسای چەكیش لە كوردستان گرنگی خۆی هەیەو لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایەو لە بەژەوەندی لەدایك بوونی كۆمەڵگەیەكی مەدەنیدایە.
دڵنیایی خۆی دەربڕی لەوەی كە ئەم هەڵمەتە بە ژمارەیەك راسپاردەی گرنگەوە دەردەچن و پاشانیش ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و لەوێش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
پاشانیش تارق سارمەمی بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان گوتی: ئەم گفتوگۆیە بۆ كاراكردنی یاسای چەكە لە هەرێمی كوردستان، بۆیە بیرمان لەبەستنی ئەم كۆنفرانسە كرایەوە كە یاسایەكی فراوانەو لە 28 ماددە پێكهاتووەو ئێستاش دەمانەوێت ئەو یاسایە هەمواربكەینەوە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەیەكی پرچەك بەرەو كۆمەڵگەیەكی مەدەنی ببەین.
بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان گووتی: ئێمە هەست بە بوونی ئەو مەترسییە دەكەین كە لە ناوچەكەدا تیرۆرستان دروستیان كردووە، بەڵام كوردستان بەهۆی ئەو سەقامگیرییەی كە هەیەتی دەتوانرێت رێگە لە هەڵگرتنی چەك بە نایاسایی بگیرێت.
هەروەها محەمەد صادق، سەرپەرشتی كۆنفرانسەكە گووتی: گرنگیدانی پەرلەمانی كوردستان بەو جۆرە بابەتانە جێگەی رێزە چونكە پەیوەستە بە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و رێگرییە لەدیاردە نائاساییەكان.
محەمەد صادق ئاماژەی بەوەشکرد،هەڵکشانی رێژەی تاوان و كوشتن، ئێمەی هێنایە دەنگ وە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەركیانە ئەو باسە بخەنەوە نێو بابەتە سەرەكییەكانی رۆژ، وە ئەم بابەتەش بۆ ئەوە نییە تاوەكو چەك نەمێنێت بەڵكو ئەم باسە چەكەكانی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە ناگرێتەوە، بەڵكو ئەو چەكانە دەگرێتەوە كە بەبێ هیچ هۆكارێك لەماڵەكاندان و ئامارەكانی توندوتیژی بەهۆیانەوە بەرەو سەر دەچن.
پاشانیش لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی دیاردەی چەك هەڵگرتن و هۆكارەكانی تاوانی كوشتن و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی خرایە روو.
لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکە عەقید درا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند کە بەهۆی زیاد بوونی دیاردەی چەكداری بریارمانداوە بۆ ماوەی دوو مانگ مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك رابگرین، كە لە 20/1وە كاری پێدەكرێت و دوای ئەویش رێنمایی تازە بڵاودەكەینەوە.
نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێدنی مۆڵەتی چەک هەڵگرتن گووتی: لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشكی و مەبەستی هەڵگرتنی چەك و سەرچاوەی بوونی چەكەكە لێكۆڵینەوە دەكەین.
لەبارەی یاسای چەكی هەرێمی كوردستانیش كە لە ساڵی 1993 بە ژمارە 16 دەرچووە، ئومێد پاڵانی ڕاوێژكاری یاسایی باسێكی خستە ڕوو كە بەپێی یاساكە مامەڵەكردن بە چەك نایاساییەو قەدەغەیە بەڵام ئێستاكە ئەو چەكە بەبێ مۆڵەت مامەڵەی پێوە دەكرێت و ئاسایش چاودێری دەكرێت.
هەروەها لە یاساكەدا مافی فراوانی داوەتە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی مۆڵەتی وەرگرتنی چەك ئاسان بێت، كە دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
سەبارەت بە ئەو سزایەی بۆ چەکهەڵگرتنی بێ مۆڵەتیش دیاریکراوە، حوكمەكانیان كەمە كە لە 24 سەعات تا 2 ساڵە، بەڵام سزاكەش تەنها ساڵێك جێبەجێ دەكرێت.
ئەوانەی كە مۆڵەتی چەكیان هەیە و چەكەکەی ون كرد مۆڵەتی چەكێكی دیكەی پێدەدرێت وە پێدانی مۆڵەتی چەك بە واریسی خاوەن چەكەكان.
كۆنفرانسە لە ژێر دروشمی "چەكەكان لە شەقامەوە بۆ بەرگری و سەنگەرەكان" ئەمڕۆ دریژە بە کارەکانی دەدات و ژمارەیەکی زۆرکەم لە ئەندامانی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.
