له‌ هه‌نگاوێكی‌ مێژووییدا، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.

دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا تایبه‌ت بۆ خه‌ندانی‌ وت: "یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ فه‌رمی بڕیاریدا نوێنه‌رایه‌تی دیبلۆماسی سیاسی خۆی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكاته‌وه‌"

وتیشی‌: "له‌ ئێستادا یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌رقاڵی‌ دیاریكردنی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌".

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، كه‌ له‌ 28 وڵات پێكهاتوون، بۆ كورد ئێجگار گرنگه‌ له‌ بواری سیاسی و ئابوری دیبلۆماسی و ئاسایش و سه‌ربازی و پاڵپشتییه‌كی گرنگ و مێژووییه‌".

كۆتایی ساڵی‌ رابردوو فێدریكا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا و وه‌فدێكی یاوەری سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌.
Top