بەغدا روونكردنەوە لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان دەدات
باقر جەبر زوبەیدی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لەوبارەیەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا رایگەیاند: كە شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی ئیماراتی کۆمپانیای (فلای دوبەی)، بەر لە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە دووری 600 مەتر بە بیکەسی تەقەی لێکراوە، بەڵام جەختیشی کردەوە جووڵەی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا زۆر ئاساییە و گەشتەکانیش لە فڕۆکەخانەکە بەردەوامن.
هەرچەند دەنگۆی ئەوە هەیە بە کڵاشینکۆف تەقە لە فڕۆکەکە کرابێت، بەڵام لەبەر دووری ئەو مەودایەی تەقەی لێوە لە فڕۆکەکە کراوە پێدەچێت بە چەکی بیکەیسی تەقەکە کرابێت. دوای نیشتنەوەی فڕۆكەكە دەركەوت سێ گوللە بەر فڕۆكەكە كەتبوون و بەهۆشیەوە یەكێك لە سەرنشینەكانی كە منداڵ بوو، برینداربوو.
هەر سەبارەت بەو رووداوە، سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دڵنیایی دا و گوتی " ئاسمانی عێراق ئارامە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دووبارەنەبوونەوەی رووداوەکە".
رووداو
