روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ره‌كان، به‌ناوی نووسینگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌واڵی نادروست له‌سه‌ر ڕۆژانی دابه‌شكردنی مووچه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا وه‌زیری دارایی یاخود و وته‌بێژی وه‌زاره‌ت قسه له‌سه‌ر ڕۆژانی دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ره‌كان، به‌ناوی نووسینگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌واڵی نادروست له‌سه‌ر ڕۆژانی دابه‌شكردنی مووچه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ینین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تمان كه قسه له‌سه‌ر ڕۆژانی دابه‌شكردنی مووچه بكات ته‌نیا به‌ڕێز وه‌زیری داراییه یاخود له ڕێگه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تمان ده‌بێت".
