مه‌سرور بارزانی: ئێمه تاكه هێزین توانیومانه داعش تێكبشكێنین و ناوچه‌کە رزگار بكه‌ین
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/1/2015 راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سرور بارزانی) پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ (تۆماس جه‌ی لۆسه‌ن) سوپاسالاری وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا و شاندی یاوه‌ری كرد، كه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سه‌ربازییه‌وه پێكهاتبوو.
له دیدرارێكدا وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی یارمه‌تیی و پشتیوانییه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆردا، (مه‌سرور بارزانی) تیشكی خسته سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی داعش، به‌تایبه‌ت ئۆپه‌راسیۆنی 21/1/2015 بۆ كۆنترۆڵكردنی چوارڕیانی ستراتیژی كه‌سك، كه مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و شنگال به سنووری سوریاوه ده‌به‌ستێته‌وه، كه تێیدا سه‌دان داعش كوژران و له نێوایاندا 27 ئه‌میر و دوو گه‌وره ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی داعش هه‌بوون.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوای زیادكردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له سوپاسالاری به‌رگری كه‌نه‌دا كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگ و وه‌ده‌رنانی دوژمن و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه و دووپاتی له پێویستی دابینكردنی زرێپۆش بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌دژی بۆمبی چێنرا و ئاگری دوژمن كرده‌وه و گوتی: ئێمه تاكه هێزین، كه توانیومانه داعش تێكبشكێنین و ناوچه‌کە رزگار بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: شه‌ڕی داعش پێویستی به هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو ئه‌و هێزانه هه‌یه، كه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن.
كه‌نه‌دا یه‌كێكه له پشتیوانییه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و پشتیوانی ئاسمانی گرنگ و یارمه‌تی دابینكردووه، ئه‌مڕۆش وه‌ك به‌شێك له‌و یاداشتنامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه C17 وه‌ك یارمه‌تی ته‌سلیمی وه‌زاره‌ت كرا.
له‌لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ تۆماس باسی له‌وه كرد، كه‌نه‌دا له گرینگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م شه‌ڕه‌دا تێده‌گات و ئێمه زۆر به پێشمه‌رگه‌وه سه‌رسامین و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان كه‌نه‌دا و هه‌رێمی كوردستان.
هەولێر-KDP.info-راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزانی) لە پێشوازی سوپاسالاری کەندا و شاندی یاوەریدا رایگەیاند کە،ئێمه تاكه هێزین توانیومانه داعش تێكبشكێنین و ناوچه‌کە رزگار بكه‌ین.