شنگال بەشێكە لە هەرێمی كوردستان و كەس ناتوانێت لە لالشی جیابكاتەوە

شنگال بەشێكە لە هەرێمی كوردستان و كەس ناتوانێت لە لالشی جیابكاتەوە
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدییان بە وەكالەت بۆ گوتى: بە شێوەیەكی گشتی پێكهێنانی ئەم كانتۆنە سەرپێچیكردنی دەستووری عێراقە، چونكە شنگال ناوچەیەكی سەر بە هەرێمی كوردستانە، هەرێمی كوردستانیش سەر بە عێراقە، بۆیە ئەمە سەرپێچییەكی تەواوی دەستوورە.

هەروەها حازم تەحسین بەگ گوتی: ئێمە وەك مەرجەعی ئێزیدی و خەڵكی شنگال كە 85%ی ئێزیدیین دەستێوەردان لە كاروباری ئێزیدیان و هەرێمی كوردستان قبووڵ ناكەین، ناكرێ شنگال لە لالش جودا بكرێتەوە، 80%ی خەڵكی ئێمەش دەیانەوێت شنگال لەگەڵ هەرێمی كوردستان بێت.

شایانی باسە تەحسین بەگ گوتی: ئێمە دەستخۆشی لە هەموو لایەك دەكەین، ئێستا لە شنگال شەڕە و نزیكە 30 هەزار ئێزیدی لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە، كەی شنگال رزگار بوو، ئەوكاتە هەر بڕیارێك بێت بە دەستی خەڵكی شنگالە، ئەم ناوچەیە لە چوارچێوەی ماددەی 140 دایە و هەموومان پێمان ناخۆشە دەست لەم مەسەلەیە وەربدرێت و دووپاتیشی دەكەمەوە كە شنگال سەر بە هەرێمی كوردستانە.

لە كۆتاییدا بەگ گوتی: سوپاسی هەڵوێستی جەنابی مسعود بارزانی دەكەین، هەروەها پێش دوو رۆژ میر تەحسین میری ئێزیدییان لە جیهان لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە كە هەر كەس و لایەنێك بیەوێت ئێزیدییان لە یەكدی بكات و دەست لە كاروباریان وەربدات، ئێمە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1011)

Top