تیرۆریستانی داعش كاتێك هێرشیان كردە سەر كوردستان كە لەو پەڕی غرووریدا بوون، خۆ بەدەستەوەدانی پێنج فیرقەی عێراقی سەرمەستی كردبوون
فەرەیدون جوانڕۆیى هەروەها گوتی: بە درێژایی مێژووی شۆڕشەكانی كوردستان، كورد هەر لە سەنگەری بەرگری بووە و قەت چاوی لە خاك و ماڵی هیچ نەتەوەیەك نەبووە، من خۆم ماوەی 47 ساڵە پێشمەرگەم، قەت رۆژێك هێرشمان نەكردووە بۆ ئەوەی خاكی نەتەوەیەكی دیكە داگیر بكەین و تەنیا بەرگریمان لە خاك و كەرامەتی خۆمان كردووە، ئەگەر لێرەوە سەیری ئەم شەڕەی ئەم جارەی تیرۆریستانی داعش بكەین، پێش هەموو شت ئێمە خوازیاری ئەم شەڕە نەبووین، بەڵام داعشییەكان زۆر نامەردانە و ترسنۆكانە هەڵیانكوتایە سەر كوردستان و ئەوەی لە شنگال و دەوروبەری بە كوردانی ئێزیدییان كرد، هەموو سنوورێكی ئەرز و ئاسمانی تێپەڕاند، بۆیە ئەم شەڕە یەخەی گرتووین، شەڕیش كە یەخەی گرتیت وەك كورد دەڵێت: «ئەگەر شەڕ بەری دەرگای پێگرتی، ئەگەر نەیكەی، خوا دەتگرێت»، هەر بۆیەش راوەستانی هێزی پێشمەرگە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش بووە هۆكاری ئەوەی هەموو خەڵكی كوردستان بە جیاوازی تێڕوانینی سیاسی و ئایینی و نەتەوەییەوە هەموویان یەك هەڵویستیان هەبێت و پشتگیری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن.
لە درێژەی قسەكانیدا جوانڕۆیى هەروەها گوتی: هەموو لایەك دەزانێت، لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی بەعس و تێكەڵاوبوونەوەمان لەگەڵ عێراق، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو بەردەوام هێزی پێشمەرگە لە كێشەی بەردەوام بووە لەگەڵ حكومەتی بەغدا، بەڕاستی عێراق و ئەمریكاش سووربوون لەسەر ئەوەی پێشمەرگە نەمێنێت، بەڵام بە هۆی ئیرادەی سەرۆك بارزانی و جەختكردنەوەی بەڕێزیان پێشمەرگە مایەوە، گەرچی مووچەی بۆ خەرج نەدەكرا، مەشق و راهێنانی پێویست و هاوچەرخانەی نەبوو، بە هاوشێوەی سوپای عێراق چەكی مۆدێڕنی پێنەدرا، تەنانەت تەقەمەنیشی وەك پێویست نەبوو، كاتێكیش تیرۆریستانی داعش موسڵیان داگیر كرد، 65 هەزار سەرباز و پۆلیسی عێراقی هەموویان هەڵهاتن و ئەو هەموو چەك و تەقەمەنی و پێداویستییە سەربازییەی ئەمریكا كەوتە بەردەستیان، لەمەش زیاتر ئەو یەكە تازانەی بۆ هێزی پێشمەرگە دروستكرابوون، بەشی هەرە زۆریان لەو گەنجانە بوون كە لە دوای راپەڕینەوە پەیوەندییان بە هێزی پێشمەرگەوە كردبوو، پێشمەرگە كۆنەكانی سەردەمی شاخ بە حوكمی تەمەنیان بەشی زۆریان كاری دیكەیان پێدرابوو، بۆیە لەم لایەنەشەوە هێزی پێشمەرگە، هێزێكی گەنج و كەم ئەزموون بوو، بەڵام دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش و پێشڕەوییەكانیان لە هەندێك ناوچه.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (1011)
