نزیكەی 60 لاشەی دیكەی كوژراوانی داعش رەوانەی پزیشكی دادوەری موسڵ كرانەوە

نزیكەی 60 لاشەی دیكەی كوژراوانی داعش رەوانەی پزیشكی دادوەری موسڵ كرانەوە
سەرچاوەیەك لەهێزی پیشمەرگەی كوردستان كوژرانی دەیان تیرۆریستی دیكەی داعش لەمیحوەری ناوەڕان و زوممارو چەند شوێنێكی تر راگەیاند.
سەعید مەموزینی كارگێری لقی14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، هێرش و پێشڕەویەكانی هێزی پێشمەرگە لەمیحوەری ناوەڕان و زوممار و چەند شوێنێكی تر بەردەوامە.
ئاماژەیبەوەدا، بەپێی دوایین زانیاری لەشەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 59 لاشەی كوژراوانی داعش رەوانەی پزیشكی دادوەری موسڵ كراوەنەتەوە كە بە دەستی هێزی پێشمەرگەو بۆردومانی فرۆكەكانی هاوپەیمانان كوژراون.
راشیگەیاند، لەناو كوژراوانی داعشدا دوو ئەمیریش هەیەو زۆرینەی كوژراوەكانیش بیانین.
Top