مه‌سرور بارزانی بۆ كه‌ناڵی ئینگلیزی ئه‌لجه‌زیره: له‌وانه‌یه كۆنفیدراڵی باشترین رێگه‌چاره‌ی ئه‌و كێشانه بێت، كه له ئارادان
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سرور بارزانی) له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی ئینگلیزی ئه‌لجه‌زیره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بێته پێشه‌وه و شه‌ڕه‌كه پێویستی به هێزی زه‌مینی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی سوپای عێراق بۆ تێكشكاندنی داعش كاتی ده‌وێت و گوتی: چاوه‌ڕێ كردن تا مه‌شق و راهێنان ته‌واو ده‌بێت و هێزه‌كان، به‌تایبه‌تی له عێراق ده‌گه‌نه ئه‌و پێگه‌یه‌ی داعش وه‌ده‌رنێن كاتێكی درێژتری ده‌وێت.
من پێموایه ده‌بێ بۆ هێنانی هێزی زیاتر بۆ سه‌ر زه‌وی رێگه‌یه‌ك هه‌بێت نه‌ك هه‌ر پشت به گورزه ئاسمانیه‌كان ببه‌سترێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی ئاسمانی ئینگلیزی ئه‌لجه‌زیره‌دا، كه ئایا ئێوه داوای سه‌ربازی بیانی ده‌كه‌ن؟
(مه‌سرور بارزانی) گوتی: من داوای ئه‌مه ناكه‌م، من ته‌نها ده‌لێم، ئه‌مه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ستاوه كه تاچه‌ند بۆ رزگاربوون له داعش په‌له‌یه‌تی.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق (مه‌سرور بارزانی) گوتی: هیوادارم ستراكتۆره نوێكه‌ی، كه له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی دامه‌زراوه یا له‌وانه‌یه كۆنفیدراڵی باشترین رێگه‌چاره‌ی ئه‌و كێشانه بێت، كه له ئارادان.
