دەستەیەكی دیكەی بەرپرسانی داعش كوژران..داعش لە سەنگەرەکاندا را دەکات

دەستەیەكی دیكەی بەرپرسانی داعش كوژران..داعش لە سەنگەرەکاندا را دەکات
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا کوژرانی دەستەیەکی دیکەی تیرۆریستانی داعشی راگەیاند کە، لە ئاکامی قارەمانێتی و ئەو گورزە گەورەیەیی کە پێشمەرگە لە داعشی وەشاندووە، تیرۆریستان بێوەرەبوون و سەنگەرەکانیان جێ دەهێڵێن.

دوای كوشتنی چەندین سەركردە و ئەمیری تیرۆریستانی داعش لە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی ناوچەكانی وانكێ‌ و ئاسكی مووسڵ، لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای دیجلە، پۆلێكی تیرۆریستان كوژران بەمشێوەیە:
• دوێنێ‌ لە گوندی "حسن جلاد" سێ‌ بەرپرسی كەتیبەكانی تیرۆریستان كوژراون، بە ناوەكانی (ابو تراب، ابو مروان، ابو زید) كە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ پاڵپشتی تیرۆریستان لە موسڵەوە هاتبوونە میحوەرەكە.
• (صالح جاسم محمد فلاح السبعاوی) ناسراو بە (ابو مالك) و یەكێكی تر لە هاوكارەكانی ئەو تیرۆریستە بە ناوی (ابو حرب) ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە كرانە ئامانج و كوژران، كە ئەو دوو تیرۆریستە گەورە پسپۆری بۆمب و عبوە دروستكردنی تیرۆریستان بوون.
• سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە میحوەری رۆژهەڵاتی دیجلە، لە چوارچێوەی پێشڕەوییە بەردەوامەكانی هێزی پێشمەرگە و موشەكبارانكردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش، چوار ئەمیری تیرۆریستان بە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە كوژران، بە ناوەكانی:
1- ئەمیر (ابو عبیدە (عمار بیت)
2- ئەمیر (مشعان فواز صالح)
3- ئەمیر (عبداللە احمد محی الدین)
4- ئەمیر (عبدالمنعم حسین احمد)
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە پشتڕاستكراوەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، كوژرانی دەیان سەركردە و ئەمیری تیرۆریستان لە چەند رۆژی رابردوودا، گورزێكی كوشندەی لە داعش گەیاندووە بە جۆرێك بەشێكی ئەو تیرۆریستانە سەنگەرەكانیان بە جێ دەهێڵن.
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان
24/1/2015
Top