هەولێر.. یادکردنەوەی کۆچی دوایی ئەلحەکیم بەڕێوەچوو
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەتواکەی سەید موحسین ئەلحەکیم، مەرجەعی شیعەکانی عێراق دەربارەی حەرامبوونی شەڕکردن لەگەڵ کورد، نیشانەی مرۆڤدۆستی ئەو بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی وتارێکیدا لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند، کە ئەنجامدانی ئەم مەراسیمە لە هەولێر، دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندیی پێکهاتەکانی عێراق و ئاماژەی بەوەکرد، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بنەماڵەی ئەلحەکیم بۆ رووبەڕووبوونەوەی ستەم، بەردەوام دەبێت".
رووداو
