بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شای شانشینی عەرەبی سعودی

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شای شانشینی عەرەبی سعودی
خاوەن شكۆ، شا سەلمان كوڕی عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعودی
شازادە مقرن كوڕی عەبدولعەزیز جێنشینی شانشینی عەرەبی سعودی

بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی شای شانشینی عەرەبی سعودی، شا عەبدوڵڵا كوڕی عەبدولعەزیزمان پێگەیشت، كە لە بارودۆخێكی زۆر گرینگی نێودەوڵەتیدا سەركردایەتی شانشینی سعوودییەی كرد و پێشكەوتن و ئاوەدانییەكی زۆری پێشكەشی وڵاتەكەی كرد و هێنایە پێشەنگ.

بەناوی خۆم و گەلی كوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و گەلی شانشینی سعوودییە دەكەم، لە خوای گەورە داواكارم جەنابتان بپارێزێت و خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
Top