پێشمەرگە گوندێکی پڕ داعشی گەمارۆداوە
ئەفسەرێکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای شکستەکەی دوێنێی داعش لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ژمارەیەک تیرۆرست خۆیان لەناو گوندی شەھیەی نزیک شاری مووسڵ حەشارداوە و پێشمەرگەش گوندەکەی بەتەواوی گەمارۆداوە.
ئەفسەرەکە گووتیشی: ھێزەکانی پێشمەرگە ھەر چوار لای گوندەکەی کۆنتڕۆڵکردووە بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش نەتوانێ رزگاریانبێت، بەپێی زانیاریەکانی ئێمە جگە ئەمیرێکی داعش ئۆتۆمبێڵی بۆمبێڕێژکراویان لایە، لە کاتژمێرەکانی داھاتوودا بەیەکجاری لەناویان دەبەین.
