ئاوارەكانی ناوەخۆی عێراق نیو ملیۆن خێزانی تێپەراند

ئاوارەكانی ناوەخۆی عێراق نیو ملیۆن خێزانی تێپەراند
دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، ژمارەی ئاوارەكانی ناوەخۆی وڵات نیو ملیۆن ماڵباتی تێپەراند، هێمای بۆ ئەوەش كرد، پتر لەنیوەی ئاوارەكان ئێستە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن.
راشیگەیاند، بەپێی دوایین داتا و ئاماری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئاماژەی ئاوارەكان لەسەرتاسەری عێراق بۆ 507 هەزار ماڵبات تێپەریوەو ژمارەكان لەهەلكشاندایە، لەكۆی ئەو ژمارەیەدا ئاوارەكان بۆ 2 ملیۆن و 600 هەزار كەس بەرز بۆتەوە، بۆیە وەزارەتی كۆچو كۆچبەران پلانێكی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ هانی ئاوارەكان بدا بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
ئەوەشی خستەروو، پتر 2 ملیۆن و 200 هەزار كەس لەو ژمارەیەدا لەشارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بەشێكی دیكەشیان لەپارێزگەی كەركووك و ئەوانی تریش بەسەر پارێزگەكانی تر دابەش بوونە.
Top