فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له كۆبانی و ته‌له‌غفه‌ر بۆردومانی داعشی كرد
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێزی هاوبه‌ش دوێنێ چوارشه‌ممه روونیكرده‌وه كه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان 10 هێرشی ئاسمانیان له نزیك شاری كۆبانی ئه‌نجامداوه و سێ هێرشی دیكه‌شیان له ناوچه‌یه‌كی تر ناو سوریا ئه‌نجامداوه بێ ئه‌وه‌ی ناوی ناوچه‌كه ئاشكرا بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له باره‌ی بۆردومانكردنی داعش له عێراقدا هاتووه، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له 10 هێرشیان بۆ سه‌ر مۆڵگه و چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه كه سێ له هێرشه‌كانی له نزیك شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی پێكاوه.
