وانکێ..پێشمەرگە گورزێکی گورچکبڕی لە داعشدا..50 تیرۆرست کوژران

وانکێ..پێشمەرگە گورزێکی گورچکبڕی لە داعشدا..50 تیرۆرست کوژران
دوای ئەو گورزە گورچکبڕەی کە، هێزەکانی پێشمەرگە لە تیرۆریستانیان وەشاند، بەگوێرەی دواهەمین زانیارییەکان 50 تیرۆریست لە ناحیەی وانکێ و دەوروبەریی کوژراون.

فەرماندەی پێشمەرگە لە وانكێ موقەدەم (زكری ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت، ناحیەی وانكێ و بەشێكی زۆری ناحیەی ئەسكێ و 9 گوندی ناوچەكە، لەوانە گوندەكانی ( جربروش، سەلیحەت، تل خزر، تل ریم، دەبوسە، كەرج، جەدوع ریم، تیمارات، دیرم توسە) لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵ كراو نەتەوە.
موقەدەم (ساڵح) گوتیشی، ئەو شوێنانە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە گرینگی خۆیان هەیەو بە شوێنێكی ستراتیژی بۆ پێشمەرگە دادەنرێت و ئێدی داعش ناتوانێت هێرش بكەنە سەر بەنداوی مووسڵ و هاندەرێكیش دەبێت بۆ ئازادكردنی شاری مووسڵ.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە ئاشكراشیكرد، لە شەڕەكەی ئەمڕۆ پێشمەرگە هیچ زیانێكی وای بەر نەكەتووە كە، شایانی باس كردن بێت، بەڵام لە بەرانبەردا زیاتر لە 50 چەكداری داعش كوژراون، لە ناو كوژراوەكانیشداهەروا زیاتر لە 10 تەرمی تیرۆرستان و ژمارەیەكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی كەوتووەتە ژێر دەستی پێشمەرگە.
Top