پێشمهرگه رێگهی گهیاندنی هاوكاری چهك و تهقهمهنی له داعش گرت
فەرماندەی میحوەری شنگال عەمید(بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ رەوشی شنگال ئارامە و تەنھا ھەندێک تەقە ھەبووە، بەڵام لەلای بەنداوی مووسڵ پێشمەرگە زیانی زۆری بە داعش گەیاندووە و دەستکەوتی گەورەشی بەدەست ھێناوە،لەوانە رێگای تەلەعفەر بۆ مووسڵ کۆنترۆڵکراوە کە ھاوکاری لە مووسڵ بۆ چەکدارانی داعش دەھات بۆ شنگال.
فەرماندەی میحوەری شنگال گوتیشی، ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە کاریگەری زۆری کردۆتە سەر چەکدارانی داعش لە شنگال و کەوتوونە حاڵەتی بەرگریکردن، لەترسی ئەوەی ھێرشیان بکرێتە سەر.
عەمید(بەھرام عەریف یاسین) رونیشی کردەوە، ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواودایە و بە ورەیەکی بەرزەوە لە سەنگەرەکانی شەڕدایە.
راشیگهیاند كه" ئیدی هاوكاری تهقهمهنی و چهك خواردهنی زۆر ئهستهمه بگاته داعش، چونككه پێشمهرگه رێگاكانی داعشی گرتوون".
