میحوەری خازر.. 8 تیرۆریستی داعش كوژران و هەمەڕێكیش سوتێندرا
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای زەرتك موقەدەم (جادر سلێمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە هەر دوو میحوەرەی بەنداوی مووسڵ و چیای باشیك هێزەكانی پێشمەرگە گورزێكی كوشندەیان لە تیرۆرستانی داعش دا و ژمارەیەكی زۆریان لێ كوشتن و بریندار كردن، لە میحوەری خازریش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ داعش ناو بەناو تۆپی ئاڕاستەی پێشمەرگە دەكردن، هێزەكانی پێشمەرگەیش وەڵامیان دەدانەوە، بەڵام ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە حەمدانییە و بەرتلە بە سەختی تیرۆریستانی داعش بۆردوومان دەكەن و تا ئێستا بە گوێرەی زانیارییەكان 8 داعش كوژراون و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
موقەدەم (جادر) گوتیشی، لە میحوەری خازر، هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هەر كاتێ لە سەرووی خۆیان فەرمانیان پێ بگات، لە ماوەیەكی كەمدا ناوچەكە لە تیرۆریستان پاك دەكەنەوە.
