سەرچاوەیەک: پێشمەرگە شارەدێی وانکێ و ئاسکی موسڵی کۆنتڕۆلکردووە

 سەرچاوەیەک: پێشمەرگە شارەدێی وانکێ و ئاسکی موسڵی کۆنتڕۆلکردووە
سەرچاوەیەك لەنێو هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە لە هێرشە فراوانەكەی ئەمڕۆدا توانیویانە بە تەواوی هەردوو شارەدێی وانكێ و ئاسكی موسڵ كۆنترۆڵبكەن.

ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە راشیگەیاند، كە هێرشەكەی پێشمەرگە لە هەردوو دیوی رۆژهەڵات و رۆژئاوای بەنداوی موسڵ بەردەوامە.
هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دەڤەری زوممار رایگەیاند هێزەکانی پێشمەرگە لەو هێرشەیاندا، کە بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئەنجامدراوە، چەکی زۆر قورسیان بەکارهێناوە.

سەبارەت بە زیانەکانی داعش لەو شەڕەدا گوتی، تاوەکو ئێستا 15 چەکداری داعش کوژراون. ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ریزی هێزی پێشمەرگەش 4 پێشمەرگە بریندارن.









رووداو
Top