یەكەم پێشمەرگە لە كۆبانێ شەهیدبوو
لەلایەكی ترەوە عەمید دەهام ئەفسەر لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شاری كۆبانێ رایگەیاند كە تۆپخانەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بە قورسی ئەو جێگایانەی بۆردومانكرد كە گومان دەكرێ چەكدارانی داعشی تێدابێ، راشی گەیاند كە تا ئێستا (13) كۆڵان لە دەست هێزەكانی پێشمەرگە و یەپەگە،ن، بەڵام بەداخەوە یەكەم پێشمەرگە بەناوی زێرەڤان مزوری شەهید بوو.
هەروەها گوتی: شەڕێكی قورس لە رۆژهەڵاتەو بەرەو باشوور سەری هەڵداوە بەڵام زۆری نەخایاند فرۆكەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی بنكەكانی داعشیان كرد .
