پێشمهرگه ناوچهیهكی فراوانی بهرهو ناحیهی وانكێ ئازادكرد
سەرچاوەیەكی سەربازی رایگەیاند كەوا ئەمرۆ بەیانی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری بەنداوی موسڵدا پێشڕەویاندكردوە، بە دەیان لاشەی داعش كەوتنە دەست هێزەكانی پێشمەرگە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش تێكشان، هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئازاكردنی ناحیەی وانكێ، فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند كە تا ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە بە بەرزاییەكانی ناحیەدان و پێشبینی دەكرێ لە كاتێكی نزیكدا ناحیەی وانكێ بەتەواوی بكەوێتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.
