سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان: نابێت چیتر سلێمانی ببێته قوربانی
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه دوێنی دووشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌م سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانییان كرد، چه‌ند خاڵێكیان پێڕاگه‌یاندووه، ته‌ئكیدیشیانكردووه‌ته‌وه، كه نابێت چیتر سلێمانی ببێت به قوربانیی ململانێی لایه‌نه‌كان.
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ لای د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگاری سلێمانی، پێیانڕاگه‌یاندووه، كه وێرای پیرۆزبایی، ئه‌ركی سه‌رشانتان گه‌وره‌یه و دله زیندوه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌خزمه‌تی زۆر هه‌یه.
سكرتێره‌كه‌ی په‌رله‌مان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت :" ئه‌وه‌شمان پێوت، كه نابیت چیتر ئه‌م پاریزگایه ببیته قوربانیی ململانیی لایه‌نه‌كان و دواجار له‌زیانی هاوڵاتیان و شاره‌كه‌دا كوتایی پێبیت.
هه‌روه‌ها، نووسیویه‌تی: "دیدی نادیده‌گرتنی یه‌كتر كاریكی خراپه‌و پێویسته پیكه‌وه‌بین و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و قۆناغه‌ی تیپه‌راند ، بۆیه پیویسته له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و به‌ركه‌وته‌ی هه‌لبژاردن و سازان كاربكه‌ین.
ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، كه په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و لامه‌ركه‌زیی ئیداری ده‌كات.
