پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان لە زوممار تێك شكاند

 پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان لە زوممار تێك شكاند
بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری زوممار، ڕایدەگەینێت ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە نزیك یەكێك لە گوندەكانی میحوەری زومماردا، هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێك شكاندووە و، زەرەر و زیانێكی باشیان بە داعش گەیاندووە.

حەسەن خەلۆ، بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە تیرۆرستانی داعش لە گوندیقەسەریج، بە شۆفڵێک و، بارییەکی مینڕێژكراو و، دوو هەمەرەوە هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام پیسمەرگە بە دوو سەعات تێكی شکاندنەوە."

ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: پێشمەرگە زەرەر و زیانێكی باشیان لە داعش دا؛ لاشەی کۆمەڵە تیرۆرستێکی داعش لەوێ بەجێ ماوە، شۆفڵ و ترۆمبێلە مینڕێژكراوەكەیشان لێ سوتاندن."
Top