كەنەدا شەڕی زەمینی داعش دەكات
جەنەرال مایكڵ رۆلۆ، سەرۆكی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە "سەربازانی كەنەدا لەكاتی هاوكارییان بۆ هێزە عێراقییەكان لە بەرەی پێشەوەی جەنگ لەلایەن داعشەوە بۆردومان كراون و ئەوانیش راستەوخۆ وەڵامیان داوەتەوە".
ژمارەیەكی زۆر سەرباز و راهێنەرانی وڵاتانی جیهان هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكەن لە شەڕی داعش، بەڵام ئەوە یەكەمجارە سەربازانی وڵاتێك شەڕی زەمینی داعش بكەن لە عێراق. ئەو بەرپرسە هەروەها رایگەیاند هیچ سەربازێكی كەنەدی لەو شەڕەدا نەكوژراوە و برینداریشیان نەبووە. گوتیشی "پێكدادانەكە لەماوەی ٧ رۆژی رابردوو روویداوە، هەركاتێك تەقە بەرەو روومان بكرێت راستەوخۆ وەڵام دەدەینەوە".
كەنەدا زیاتر لە ٦٠٠ سەربازی لەناوچەكە هەیە و بەشداریشە لە بۆردوومانی داعش بە فڕۆكەكانی.
رووداو
