نێردەی تایبەتی ئۆباما: گەلی کورد ئازایە و بە بوێری پێشمەرگە سەرسام بووم

  	  نێردەی تایبەتی ئۆباما: گەلی کورد ئازایە و بە بوێری پێشمەرگە سەرسام بووم
دوای ئەوەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (جۆن ئالین) سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لەکاتی گەڕانەوەیدا بە مێدیاکانی راگەیاندووە کە، ئەو بە ئازایەتی گەلی کورد و بوێری پێشمەرگە سەرسام بووە.
دوای ئەوەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لەکاتی گەڕانەوەیدا باسی ئازایەتی گەلی کورد و بوێری هێزی پێشمەرگەی بۆ مێدیاکان کردووە.
ماڵپەڕی aina نووسیویەتی کە، (جۆن ئالین) رایگەیاندووە، ئەو بە ئازایەتی گەلی کورد و بوێری هێزەکانی پێشمەرگە سەرسام بووە.
هەروا راشیگەیاندووە کە، ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی دی ئەمریکا (جۆن ئالین) ئاماژەیشی کردووە کە، پێویستە وڵاتەکەی پتر پاڵپشتی گەلی کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێت، چونکە ئەوان بە جیددی رووبەڕووی داعش بوونەتەوە و توانیویانە سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن.
Top