دەزگای بارزانی كۆمەك و هاوكاری 2000 پەناخوازی سەر چیای شەنگال دەكات

 دەزگای بارزانی كۆمەك و هاوكاری 2000 پەناخوازی سەر چیای شەنگال دەكات
لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازانی سەر چیای شەنگال بۆ چەندین جار تیمی دەزگا بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو كۆمەك و هاوكارییەكانی دەگەیەنێتە سەر چیاكەو، بەسەر پەناخوازاندا دابەشی دەكات، لە هەڵمەتێكی نوێدا خۆراك و سوتەمەنی و میوەجاتی گەیاندە 2000 هەزار پەناخواز.

ئەمڕۆ لەدرێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازانی سەر چیای شەنگال، پاش ئەوەی لەرێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە چەندین جار كۆمەك و هاوكاری بەرفراوانی گەیاندە پەناخوازانی سەر چیاكە، لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستی زستانەیان بۆ دابین دەكات و، لەرێگەی تیمەكانیەوە بەسەریان دابەشی دەكات، لەو میانەشدا لە هەڵمەتێكدا لەسەر چیای شەنگال دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابینكردنی خۆراكی مانگانە بۆ 2000 هەزار خێزان، لەگەڵ دابەشكردنی 40 لیتر سوتەمەنی بۆ هەر خێزانێك كە بەهۆی وەرزی سەرماو باران بارینەوە پێویستیەكی زۆریان پێ هەبوو، هاوكات بۆ هەر خێزانێكیش بڕی 10 كیلۆگرام لە میوەجات و تەماتەو خەیارو چەندین جۆری دیكەی سەوزەواتی بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشكرد، كە ئێستاكە لە سەر چیای شەنگال و دەوروبەری نیشتەجێ بوونە.
Top