پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ، دژی كانتۆنی شنگال ڕاده‌وه‌ستن
غه‌زوان حامد داودی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای نه‌ینه‌وا له كۆتای شه‌به‌ك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رجۆره هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و، شاروچكه‌ی شنگال ناوچه‌یه‌كه تاكو ئێستا سه‌ر به پارێزگای مووسڵه و، یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كان و، مادده 140ـی ده‌ستووری عێراق، چاره‌نووسی دیاری ده‌كات؛ بۆیه پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و، توركمان و، مه‌سیحی و، شه‌به‌ك و، مسوڵمان و، ئێزدییش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ ئه‌و كاره به نایاسایی ده‌زانن و، دژی هه‌ر لایه‌نێك ده‌وه‌ستین كاری له‌و شێوه‌یه بكات له شنگال."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد له ئه‌لقوش وتی: "له كۆبوونه‌وه‌مان له شاره‌دێی ئه‌لقوش كه ماوه‌ی چوار سەعاتی خایاند، به زۆرینه‌ی ده‌نگ له ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه له گشت پێكهاته‌كان پێك دێت و، قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکەی شنگالیش ئاماده بوون، بڕیارمان دا بۆ هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه كه له ده‌ره‌وه‌ی عیراقەوە بێت و، ده‌ست بخاته كاروباری شنگالەوە؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شنگال له ڕووی كارگێڕییه‌وه، قایمقام و ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکەی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و، ئه‌وان خاوه‌ن بڕیارن."
داودی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌كه‌كه زوو له بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه، ئه‌وا بە بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ڕێكاری یاسایی دەگرینه به‌ر."
