تێکهەڵچوونەکانی هێزی پێشمەرگە و داعش لە باشووری شاری کەرکووک بەردەوامە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی داعش لە گوندی زەنقەڕ هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە و لە لایەن هێزی پێشمەرگە بەرپەرچ درانەوە و زیانی قورسیانی پێکەوت.
هەر وهە لە نزیک مریەمبەگی باشووری شاری کەرکووکیش شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تیرۆریستانی داعش بەردەوامە.
