هه‌زار مێگاوات كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌كرێت

هه‌زار مێگاوات كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی سامانه‌ سرووشتییه‌كان سه‌ردانی وێسته‌گه‌كانی كاره‌بای له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك كرد، بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوو وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان و كاره‌با بانگهێشتی لیژنه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر دۆخی كاره‌با.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دهۆك وێستگه‌یه‌كی 640 مێگاواتی و له‌ هه‌ولێریش 500 مێگاوات چاوه‌ڕوانن بخرێنه‌ تۆڕی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه‌، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی دهۆك چاوه‌ڕوانی گازوایل ده‌كات و ئه‌وه‌ی هه‌ولێریش هێشتا حكومه‌ت له‌گه‌ڵیدا رێكنه‌كه‌وتووه‌.
Top